لە کەمترین ماوەدا کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەربەندیخان دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان ئاو


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی دەربەندیخان ڕایگەیاند: لە دیوانی قائیمقامیەتدا، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی و تیمی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە.

ئاماژەی بەوەش داوە؛ دواتر کۆبوونەوە بەمەبەستی دانانی پلانی گونجاو و ئامادەکاری بۆ دەستکردن بە کارکردن لە پرۆژەی پاڵاوگەی ئاوی دەربەندیخان کە لە سەر بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەت کارکردن تیایدا دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە؛ هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتی تۆڕەکانی دابەشکردنی ئاو داوای کرد لە بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی کە لە پلانی ساڵی (2023) هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدەن لای خۆیەوە بەڕێزیان بەڵێنی دا هاوکار و پشتیوان بێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.

هەروەها قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای ڕاسپێردراو بە پێدانی پارە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کۆبوویەوە و بڕیاردرا بەزووی کارەکان تەواوبکرێت بۆ دەستبەکاربوونی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە لە کەمترین ماوەدا.

کامەران کەریم