لەسەر بیرلێدان  ٣  هاووڵاتی دەستگیرکران

(0) / / کردستان / زایەڵە دارستان پۆلیس ژینگە سزادان


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:  بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون دوای ئەوەی ئاگادار دەکرێنەوە کەوا لەسنوری گوندی ( کانی میران)ی سەر بەناحیەی پیرەمەگرون  بە شێوەیەکی نایاسایی بیر لێ دەدرێت، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بەفەرمانی ئەفسەری بنکە دەرچوون بەرەو گوندی ناوبراو ،  لەئەنجامدا بینیان کەوا ( ٣ ) هاووڵاتی سەرقاڵی بیرلێدانن بەشێوەیەکی نایاسایی ، دوای نزیک بوونەوەیان لەلایەن سەرێچیکارانەوە ڕێگری لەمەفرەزەکە کرا دەستگیریان بکەن و دەستبگرن بەسەر جیهازی بیرەکەدا .

 دوای ئەوەی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان بە مەبەستی هاوکاریکردنی کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون گەیشتنە شوێنی دیاریکراو ، لە ئەنجامدا هەوڵی کارمەندانی هەردوو مەفرەزەکە توانرا ( ٣ ) سەرپێچیکار دەستگیر بکەن و هەروەها دەستبگرن بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن . 

پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

کامەران کەریم