سەرترین گوڵلێدەری مێژووی مۆندیال ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە مۆندیال مۆندیالتۆپی پط بەڕزازیل


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ مارتا ڤێراداسیلوا ناسراو بە"کویین مارتا" هێرشبەری 37 ساڵەی تیپی نەتەوەیی خانمانی بەڕازیل کە بە هۆی ئامادەبوون لە 6 خولی جامی جیهانی و تۆمارکردنی 17 گوڵ، وەکوو بەرترین گوڵلێدەری مێژووی ئەو پێشبڕکێیانە لە نێوان ژنان و پیاوانیشدا دێتە ئەژمار، مائاوایی لە تۆپێ پێ نیشتمانی دەکات.

ناوبراو دوێنێ پاش دۆڕاندنی باوڕپێنەکراو بەرانبەر بە تیپی جامائیکا، ئەوا ماڵئاوایی لە یارییە نەتەوەییەکان دەکات.

ناوبراو پاش لەدەستدانی جامی جیهانی و ماڵئاوایی لەگەڵ یارییە نەتەوەییەکان لە گوتارێکی هەستیارانەدا ڕایگەیاند:" بۆ من ئەمە وەکوو دواهاتە، بەڵام بۆ ئەوانی دیکە وەکوو دەسپێک وایە، تکایە درێژە بدەن بە پاڵپشتی خۆتان لە تۆپی پێ خانمان. زۆر خۆشحاڵم بەوەی کە دەرفەتی ئامادەبوون لە جامی جیهانییەکی دیکەم هەبوو و زۆریش سوپاسگوزارم. بەڵام بۆ ئەوان (هاوتیپییەکانم) هیچ شتێک کۆتایی پێ  نەهاتووە. بەڕازیل و هەموو جیهان، تکایە درێژە بدەن بە پاڵپشتی کردنی خۆتان. دوایین جامی جیهانی.... سوپاسگوزارم"

لە حاڵێکدا ناوبراو درێژە بە یاریکردنی خۆی بۆ تیپی ئورلاندۆ NWSL ئەدات کە ئەو ئەستێرە بۆ دوایین جار پێڵاوەکانی خۆی لە تیپی نیشتمانیدا هەڵواسی تا کۆتایی بهێنێتە خولێکی زۆر تایبەت لە تۆپی پێ خانماندا.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی