پارێزگاری هەولێر: رۆژانە چەندین بیر وشک دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە بیر هەولێر


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، هاوکاری هەموو بازرگانانی هەولێر دەکەن تاوەکو بەنزین بهێنن و کێشەکە چارەسەر ببێت.

وتیشی:لە ئێستادا چاوەڕوانی بەنزینی پاڵپشتیکراوی بەغداین بگاتە هەرێم.

لەبارەی بێئاویی هەولێرەوە ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: لە دۆخێکی سەختی وشکەساڵیداین، رۆژانە چەندین بیر وشک دەکەن،پلانی ستراتیژیمان هەیە لە داهاتوودا بۆ چارەسەری کێشەی بێئاویی لە هەولێر.

دەشڵێت: دۆخی بێئاویی لە هەولێر پرۆسەیەکی بەردەوامە لە هەوڵی چارەسەرکردندان، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی وشکەساڵییەوە ناتوانن چارەسەری بنەڕەتی بکەن.

کامەران کەریم