ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی: بۆ گۆڕانكاری جدی بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکگرتووی ئیسلامی پەرلەمانی کوردستان


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ بۆ گۆڕانكاری جدی بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین.

 سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوانیوەڕۆی دووشەممە 7-8-2023، لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرو ڕێكخستنەكانی مەڵبەندی یەكی سلێمانی كۆبویەوەو لەوتەیەكدا ئاماژەی بە بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەكەدا و ڕایگەیاند: بۆ گۆڕانكاری جدی بەشداری چالاكانە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین و بەدەیان كاندیدی شیاو و بەتوانامان ئامادە كردوە بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان.

وتیشی: جێگای داخە لەسایەی حوكم و حوكمڕانی هەڵەی 30 ساڵی ڕابردوو ئاسۆی گەش و ڕون بۆ داهاتوی هەرێمی كوردستان بەدی ناكرێت، هێزەكانی دەسەڵات نەخۆیان تیماری دەردی خۆیان دەكەن نەڕێگەش دەدەن كە تیماری دەردیان بكەین و دەسەڵات وادەزانێت تا ڕۆژی دوایی لەسەر كورسی دەسەڵات دەمێننەوە.

جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ ئەوە بەشداری چالاكانەی هاوڵاتیانە لە ڕۆژی دەنگداندا بڕیار لەمانەوەیان یان لابردنیان دەدات.