نزیکەی نیو تۆن گۆشت و قیمەی قەدەغەکراو لە سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆشت قیمە قەساوی قەدەغەکراو


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی تیمەکانی تەندروستی و قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر زیاتر لە 200 کیلۆگرام قیمەو گۆشتی بێمۆری قەدەغەکراودا، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەنی ماڵەکەدا دەست بەسەر 250 کیلۆگرام قیمەی قەدەغەکراودا گیرا.

ڕێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند:  زانیارییان پێگەیشتووە لە ماڵێکدا بڕێکی زۆر قیمەو جگەرو گۆشتی بێمۆر بوونی هەیە، دواتر لەلایەن یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی پشکنین بۆ ماڵەکە کراو دەست بەسەر بڕی زیاتر لە 200 کیلۆگرام گۆشتی قەدەغەو قیمەی ئامادەکراودا گیرا.

باسی لەوەشکرد:،دواتر لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەنی ماڵەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە 250 کیلۆگرام قیمەدا گیرا کە لەرووی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە بەهیچ جۆرێک ئەو قیمەو گۆشتانە ڕێگەپێدراونییە و مامەڵەکردن پێیانەوە قەدەغەیە و هەرکەس ئەوکارە بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بەفەرمانی دادوەر خاوەنی گۆشتەکە دەستگیرکراوەو تەواوی گۆشت و قیمەکەش لەناودەبرێت.

کامەران کەریم