پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری بۆ دووەم رۆژ لە سلێمانی بەردەوام بوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پیشانگا سلێمانی گەشتیاری


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند:  لە رێگەی ئەم جۆرە پێشانگایانەوە کەرتی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بە ناوەندە جیهانی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانەوە ببەستینەوە.
وتیشی: بەپێی ئەو پلانەی دامانڕشتووە و لەسەرەتای دەستبەکاربوونمەوە ئاماری گەشتیاران رووی لە هەڵکشان بووە و روونیکردەوە، ساڵی 2021 چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێم کردووە، لە ساڵی 2022دا ژمارەکە بۆ 6 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە و لەم ساڵیشدا تائێستا زیاتر 4 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەم ساڵ ئەو ژمارەیە ببێت بە 8 ملیۆن گەشتیار.
جەختیشی کردەوە: پلانیان ئەوەیە کە ساڵانە دوو ملیۆن گەشتیار زیاد بکەن.
کامەران کەریم