حکومەتی عێراق بیرێکی نەوت لە کفری لێدەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە کفری نەوت


Aug 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بریکاری وەزارەی نەوتی عێراقی لێدانی بیرە نەوتێکی نوێ لە قەزای کفری رادەگەیەنێت، بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاریی شوێنی بیرەکە.

باسم محەمەد، بریکاری وەزیری نەوت بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: وەزارەت کاربۆ بەهێزکردنی یەدەگی سامانی نەوت و گاز دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش هەستاوە بە ئامادەکردنی پلانی روپێویی و لێدانی بیری نوێ.

دەشڵێت: لەم چوارچێوەیەشدا بەم نزیکانە دەستدەکات بە لێدانی بیرێکی نەوت لە قەزای کفری لە پارێزگای دیالە، لە پاڵ چەند بیرێکی تر لە پارێزگاکانی دیکەدا.

کامەران کەریم