نوسەرێک  بۆ زایەڵە: کێشەکە ئیسلامی و عەلمانی نییە

(0) / / کردستان / زایەڵە کامیل مەحمود ئیسلامی


Aug 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو ڕۆژنامەنوسی سەربەخۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند: من پێم خۆش نییە قسە لەسەر ئیمان و دینی کەس بکەم، چونکە ڕۆژگارەکەی ئەم هەرێمە وای لێ هاتووە دین و ئیمان لەڕوانگەی ئینتیمای حزبییەوە دیاری ناکرێت، بەتایبەتی کەدەبینین جیاوازییەکان لەنێوان حزبەکان ئیسلامی و نائیسلامی کەم بونەتەوە، ئیمان و باوەڕی خەڵک لەنێوان خۆیان و خوادایە بەتایبەتی ئەگەر کابرا هێشتا هەر ئیدیعای باوەڕداری بکات.

وتیشی: ئەوەی جێگای تێڕامان و هەڵوێستەیە هەڵخلیسکان و وەرگەڕانی کەسێکە تەمەنێک لەدۆخی حوکم و مامەڵەی دەسەڵاتێکی سی ساڵە ناڕازی بێت و بانگەشە بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری بکات، بەڵام لەکن فیکونێکدا ببێتە کاراکتەری ناو نمایشەکانی ئەو دەسەڵاتەو ڕۆڵەکەی پێچەوانە ببێتە و ببێتە وتاربێژێکی جیاوازو پێچەوانەی وتەو  وتارەکانی ڕابردووی!، گرفتی ئێمە لەئێستادا فیکرو دنیابینی و ئایدۆلۆژیا نییە هەرچەندە بەشێک لەدۆخەکە بۆ غیاب و بێبایەخکردنی ئەوانەش دەگەڕێتەوە، گرفتی ئێمە ئەخلاقی مامەڵەو سلوکی سیاسی و هەموو ئەو ناعەدالەتیەیە ۳۲ساڵە لەم وڵاتەدا دوو حزب لێی بەرپرسن بەڕێژەی کەم و زیادی نێوانیان..

من ڕێز دەگرم لەخەڵکی مەبدەئی، ئیسلامی بێت یان عەلمانی، مرۆڤ ئەو پەڕی ئازادە قەناعەتەکانی بگۆڕێت و ڕاستگۆیانە لەسەر مەبدەئو بیروباوەڕێک بگیرسێتەوەو بەرگریشی لێ بکات، ئەوەی دێزو قیزەونە مرۆڤ بەدوای بەرژەوەندییەکانیەوەبێت و بۆ پێگەیەکی بچوکی دنیایی بکەوێتە هەڵپەو لەپێناویدا هەرچی کەسایەتی و مێژووی خۆیەتی دایبنێت، بەتایبەتی ئەو کەسە ئەگەر مێژوویەکی باشی هەبووبێت و لەڕابردوودا لەسەر بنەمای پرانسیپ و مەبدەئێکی دیاریکراو هەنگاوی هەڵگرتبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە چەندە ئیسلامییەک بۆ بەرژەوەندی دنیایی خۆی دەبێتە عەلمانی یان دەچێتە ناو پرۆژەیەکیانەوە خراپە، زیاتر لەوەش خراپتر ئەوەیە عەلمانیەک یان نائیسلامییەک  بێتە ناو کایە ئیسلامییەکەوەو تێکەڵی پرۆژەیەکی ئیسلامی ببێت و بۆ بەرژەوەندی خۆی بیەوێت لەو ڕێگایەوە بێتە ناو دۆخێکەوە کە خۆی نەخشەی بۆ کێشاوەلدنيا يصيبها أو امرأة ينكحها،

بۆیە کێشەی ئێمە ئەوە نییە ئیسلامیەک دەبێتە عەلمانی ئەوەندەی کێشە گەورەکەمان ئەمبەرەوبەری نامەبەئی و بێ مۆراڵە، کە هەمیشە ئەو جۆرە کەسانە غەریب و بێ ئۆقرەن تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە بۆ ناو دنیای حەقیقی خۆیان و ئاوێتەی ئەهلی ستەم و ناعەدالەتی و دنیاگەری دەبنەوە.

کامەران کەریم