گەرمیان: ڕێکاری نوێ لەبەرامبەر پەتای کۆلێرا دەگیرێتەبەر

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرمیان سیروان محەمەد


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د. سیروان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان رایگەیاند: ساڵى رابردو توانیمان حاڵەتە سەرەتاییەکانی پەتاى کۆلێرا دەستنیشان بکەین و رێنمایی و چارەسەر و خۆپارێزی دابین بکەین، بەم کارەش گەرمیان پارێزرا لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆلێرا.
باسی له‌وه‌ش كرد: ئەمساڵ هەمان کارکردن و ماندوبون بەردەوامە و هەرکەسێکیش لە شارى سلێمانى بگەڕێتەوە و توشى سکچون ببێت راستەوخۆ دەزگاکانمان پشکنینى پێویستیان بۆ ئەنجام دەدەن و رێگر دەبن لە بڵاوبونەوەى پەتاکە.
باسی له‌وه‌ش كرد: لەوەى کە پێشبینی نزیکی دەرکەوتنی حاڵەتی کۆلێرا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەیش ئامادەکاریی کراوە لە دابینرکردنى پێداویستى نەخۆشخانەکان و ئەمڕۆش بانکی هەرێم لە سلێمانی 100 ملیۆن دیناری کاشی بۆ تەندروستی گەرمیان دابینکردوە و بۆ روبەڕوبونەوەى کۆلێرا تەرخان دەکرێت.
کامەران کەریم