بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە بەرزنجە 500 دۆنم پوش وپاوان سوتا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاگر بەرزنجە


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند:ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی  بیوەك ، زڵزڵە ، چنارە ی سەر بە ناحیەی بەرزنجە کەوتەوە و بووە هۆی سوتانی نزیکەی ( ٥٠٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی ، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری خەڵکی گوندەکان توانیان بە ماوەی هەشت کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن . 

هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .

کامەران کەریم