پرۆژه‌ی شه‌قامێكی دووساید له شاری‌ كه‌لار ته‌واو كرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار کوردستان شارەوانی


Sep 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پرۆژه‌ی شه‌قامی دووسایدی ئەندازیاران-ڕزگاری له‌ كه‌لار ته‌واو كرا و له‌ نزیكترین كاتدا دەخرێتە خزمەت دانیشتووانی شاره‌كه‌وه‌.

بودجه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پارێزگه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌لار له‌ چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانی جێبه‌جێ كراوه. پرۆژه‌كه‌ هه‌ر چوار گەڕەکی ئەندازیاران و ئەنفال و گەرمیان و ڕزگاری به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌ووه. 

درێژایی شه‌قامه‌كه‌ ١٠٨٠ مەتر‌  و پانی‌ 30 مه‌تره، له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كه‌‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی وه‌ك ئاوه‌ڕۆ و بارانا و شۆسته‌ی تێدا جێبه‌جێكراوه‌ و قه‌ره‌باڵغی ناو شاری كه‌لار كه‌مده‌كاته‌وه‌ و سیمایه‌كی جوانیش به‌ شاره‌كه‌ ده‌به‌خشێت.

کامەران کەریم