مەنچێستر سیتی خۆی بە پاڵەوانی ئەورووپا دەزانێ
(0) /
زایەڵە ـــ ماڵپەڕی ئوپتا بەختی گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی تیپە ئامادەبووەکانی بۆ لیگی قارەمانی ئەورووپای دەرخستووە.
لیگی قارەمانانی ئەورووپای وەرزی 2024 ـــ 2023 لە بەرواری 28 گەلاوێژی 1402 دەستپێدەکات و یاری کۆتایی و فیناڵیش بەرواری 12ی جۆزەردانی ساڵی 1403 لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەڕی ئەوپتا کە یەکێکە لە بەئیتوارترین ماڵپەڕە ئامارییەکانی تۆپی پێ ئەورووپا، ڕایگەیاندووە کە تیپی مەنچێستێر سیتی بێ سێ و دوو قارەمانی ئەم لیگەی ئەورووپایە.
ئوپتا بەپێی زانیارییەکان و هەروەها چۆنایەتی تیپەکان پێشبینی کردووە کە لەم وەرزەی لیگی ئەورووپا سیتی پلەی پاڵەوانێتی بەدەست دێنێت.
تیپەکانی بایرن مونیخ، ئارسێنال، ڕێئالی مەدرید و ناپولی، تیپەکانی دیکەن کەوا ئەگەری گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتییان لەسەرە.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: