گەشتی گروپی شاخڕەوی شنروێ بۆ ئەشکەوتی کونە کەمتیار

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش گەشت چیا


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی شنروێ گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ سەر ئەشکەوتی کونە کەمتیار،  ئەشکەوتی کونە کەمتیار بە یەکێک لە درێژترین ئەشکەوتەکانی کوردستان و عێراق دائەنرێت و ئەکەوێتە ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ  و درێژییەکەی دەگاتە (٥٠٦٠ ) مەتر.

سەرەتای گەشتەکە لە (گوندی مەملەحەوە دەستی پێکرد و شایانی ئاماژەیە کە ئەو ئەشکەوتە ئەشکەوتێکی زۆر تاریکە و لق و ڕێڕەوی زۆری لێ دەبێتەوە و ژمارەیەکی زۆر شەمشەمە کوێرەی تیایە   کەش و هەوای ناو ئەشکەوتەکە لە هاویندا فێنکە و لە زستاندا گەرمە 
شایانی باسە خەڵکی ناوچەکە ناویان بۆ هەندێک لە ڕێڕەو و تونێلەکانی ناو ئەشکەوتەکە  داناوە لە دێر زەمانەوە
لەوانەش: 
(هۆڵی سینەما- بەردە گەورە-
شەیتان بازاڕ- ڕاستە شەقام- حەمامەکە- مەشکە ڕەقە- جمجمەکە- غڕۆمەکان)

گەشتێکی زۆر جوان و تایبەت بوو و بە سڵامەتیش کۆتایی پێهات.