تێچووی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە ساڵانە 550 ملیار دینارە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو شارەوانی


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار ڕایگەیاند: بەشێوەیەكی گشتی ڕۆژانه‌ ٢ ملیۆن و ٧٨٤ هه‌زار و ٦٠٦ مه‌تر سێجا ئاوی خواردنەوە بەرهەم دەهێندرێت و دەگەیەندرێتە‌ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

نزیكەی ٨١ پرۆژه‌ی ئاوی خواردنەوە له‌سه‌ر ڕووباره‌كان هه‌یه‌. هەروەها زیاتر لە ٥ هه‌زار و ٧٨٧ بیری ئاویش هەیە.

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە ئاوی ژێرزەوی و بایەخدان بە پرۆژەكانی ئاوی سەرزەوی، بە پلان كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی بیرەكان و بایەخدان بە پرۆژە گەورەكان.

ڕۆژانه‌ له‌ ڕێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه‌ سه‌دان هه‌زار لیتر ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ ماڵان له‌ ناوچه‌ دوورەده‌سته‌كان و گونده‌كان دابین ده‌كرێت.

تێچووی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٥٥٠ ملیار دینار لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.

کامەران کەریم