راگەیانراوێک لە سه‌رۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە میدیا و زانیاری کوردستان هەوآڵی ناڕاست چەواشەکاری


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ناوی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختیش له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه‌ به‌ مافی خۆی ده‌زانێت داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێگه‌ میدیاییانه‌ تۆمار بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە ژمارەیەک پەڕە و پێگەی میدیاییدا هەواڵی ناراست و بێ بنەما بە ناوی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە بڵاو کراوەتەوە.

فه‌رمانگه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەکرێنەوە زانیاریی ناراستن و کاری میدیای پرۆفێشناڵ نییە و دوورە لە هەموو ئیتیکێکی کاری ڕۆژنامەوانی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە مافی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی بەرامبەر تەواوی ئەو پەڕە و پێگە و میدیایانە بگرێتە بەر و داوایی یاساییان لەسەر تۆمار بکات.