پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە دوا بڕیاری بەغداد لەناردنی بودجەو پشکی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشکرا دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا پشکی هەرێم عێراق


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و دەشڵێت : تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بۆ 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە پشكی خۆی لە بودجە وەرگرتووە. هەروەها پشكەكەی بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵیش ترلیۆنێك و 500 ملیار دینارە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە بەزایەڵەی راگەیاند: كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، بەغداد خەمڵاندنی یەك لەسەر 12ی بودجەی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان كردووە بە جۆرێك كە دوو ترلیۆن و 800 ملیار دينار مافی هەرێمە و وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێم بەشی خۆی وەرگرتووە و بۆ ئەم سێ مانگە 500 ملیار دیناری بە قەرزبۆ رەوانە دەكرێت.
وتیشی: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بۆ 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە پشكی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هەروەها پشكەكەی بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵیش ترلیۆنێك و 500 ملیار دینارە و كاتێك پشكی هەرێم دەنێرێت كە عێراق بتوانێت تەواوی بودجەی خۆی خەرجبكات و بەو پێیەی بودجەی بوارەكانی دیكە خەرجنەكراوە و هەربۆيە هەرێم بۆ ئەم سێ مانگە 500 ملیار دینار زیاتری بەرناكەوێت، ئەگەر دوای پاكتاوەكان هەرێمی كوردستان مافی زیاتری هەبوو بۆی رەوانە دەكرێت.
کامەران کەریم