وردەکاریی دیداری نێوان باڵیۆزی ئێران لە بەغدا و سەرۆکی یەکێتی

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان هەرێم ئێران جەلال تاڵەبانی بافڵ تاڵەبانی یەکێتی


Sep 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کە سەردانی شاری سلێمانی کردووە، رۆژی سێ شەممە بەرواری ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۲۳، بە یاوەری مەحمودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  کۆبوویەوە و گفتوگۆیان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێدراوی کۆنسوڵخانەی ئێران، تاڵەبانی وێڕای بەخێرهاتنی باڵیۆزی ئێران و هاوەڵانی، سەفەری ئەم دواییەی بۆ تاران و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بە زۆر ئەرێنی و بنیاتنەر وێنا کرد. 

ئال سادق وێڕای سوپاس و پێزانین لەپای هاوکاری و یارمەتییە بەرچاوەکانی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی بە تایبەت ١بافڵ تاڵەبانی بۆ میوانداری کردنی زائیرانی ئەربەعینی حوسێنی و هەروەها دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەو پەیوەندییە نزیکانەی کە هەن، هیوای خواست سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی یەکێتی بۆ تاران پەرە بە پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکان دا بدات.

  لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا هەردوولا کۆمەڵێک پرسی ئابووری و سیاسی و ناوچەیییان تاوتوێ کرد.  باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئامادەبوون لەسەر مەزاری خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی و خوێندنی فاتیحە، ڕێزی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق پیشاندا.