قارەمانی جیهانی و هەڵبژاردنەکانی ئۆڵۆمپیک

(0) / / ورزش / زایەڵە ئیسرائیل وەرزش


Sep 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ چوار وەرزشوانی (ژن و پیاو)ی ئیسرائیلی بە مەبەستی بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهان گەیشتنە وڵاتی عەرەبستان.

وەرزشوانانی خەڵکی ئیسرائیل وێڕای بەشداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی بۆ ئەوەی ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکیش بەدەستبهێنن کێ بەر کێ ئەدەن و کێشهەڵئەگرن.
بەوەی کە هێشتاکوو لە نێوان عەرەبستان و ئیسرائیلدا پەیوەندی دیپلۆماتیکی پتەو پێک نەهاتووە، ئەمە وەکوو دووهەمین کۆڕی وەرزشوانی خەڵکی ئیسرائیلە کەوا دەگەنە عەرەبستانی سعوودی.

شهار شاگیو یەکەمین وەرزشوانی خەڵکی ئیسرائیل بوو کە لە مانگی نوامبەری ساڵی 2022دا بۆ بەشداری کێبەرکێیەکان گەیشتە عەرەبستان.

پێشبڕکێیەکانی قارەمانی جیهان وەکوو بەختی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024 بۆ وەرزشوانان دێتە ئەژمار، ئەگەر وەرزشوانە ئیسرائیلییەکان لە عەرەبستاندا نەتوانن بگەنە ئۆڵۆمپیک، ئەوا دەبێ لە کێبەرکێیەکی دیکەدا کەوا لە وڵاتی قەتەردا بەڕێوەدەچێت بۆ بەشداری ئۆڵۆمپیک شەڕ بکەن، قەتەریش لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی دیپلۆماتیکی نییە.

کەژاڵ حەمیدی