عەرەبستان و هیوای میوانداری لە جامی جیهانی 2034

(0) / / ورزش / زایەڵە عەرەبستان جامی جیهانی


Sep 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ گوڤارێکی بەرتانیایی هەواڵی داوە، عەرەبستان هیوادارە ببێتە میوانداری جامی جیهانی تۆپی پێ ساڵی 2034.

گوڤاری "تایمز"ی بەریتانیا هەواڵی داوە، فیدراسیۆنی تۆپی پی(فیفا) دەیەوێت لە میواندارانی هەڵبژێردراو گۆڕانکاری پێکبێنێت.

ئسپانیا و پورتێگال و مەراکیش بە شێوازی هاوبەش بە مەبەستی میوانداری لە جامی جیهانی 2030 جێبەجێکارییان ئەنجام داوە و ڕەقیبی سەرەکیشیان وڵاتانی ئەرجەنتین و ئوروگوئێ و پاراگوئێ و شیلییە کە ئەوانیش بە شێوازی هاوبەش بۆ میوانداری جامی جیهانی جێبەجێکارییان ئەنجام داوە.

پێشتر دەگوترا عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ میسر و یۆنان بۆ میوانداری جامی جیهانی 2030 جێبەجێکاری ئەنجام داوە بەڵام پاش بینینی ڕەقیبەکانی ئەوا لەو کێبەرکێیە پاشەگەزی کردووە.

لە کونگرەی فیفا و بە پێی یاسا نابێ زیاتر لە یەک خول وڵاتێک بۆ میوانداری جامی جیهانی هەڵبژێردرێت واتا بە هەڵبژاردنی میوانداری جامی جیهانی 2030، عەرەبستان هیوادارە بۆ میوانداری جامی جیهانی 2034 جێبەجێکاری ئەنجام بدات.

بە لاچوونی ڕەقیبە بەهێزەکانی عەرەبستان لەو کونگرەدا و هەروەها یاسای فیفا(نابێ زیاتر لە یەک خول میواندار هەڵبژێردرێت) ئەوا عەرەبستان هیوادارە تا میوانداری جامی جیهانی 2034ی داهاتوو لە ئەستۆ بگرێت.

کەژاڵ حەمیدی