وەزیری بەرگریی ئێران: وادەی چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان درێژ ناکرێتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە بەرگری ئێران هەرێمی کوردستان عێراق


Sep 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو وادەیە بۆ چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بە هیچ شێوازێک درێژ ناکرێتەوە.
محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی تاران و بەغدا بۆ چەککردن و دەرکردنی گرووپە چەکدارە نەیارەکان لە هەرێمی کوردستان، وتی: هیچ وادەیەک درێژ ناکرێتەوە و لە کاتی خۆیدا بە پێی ڕێکەوتنەکەی نێوانمان هەنگاو دەنێین.
ناوبراو سەبارەت بە پابەندبوونەکانی عێراقیش وتی: هەندێک کار کراوە و ئێمە لە خولەکی 90 دا هەڵسەنگاندن دەکەین و بە پێی ئەمەش بڕیار دەدەین.