سبەینێ کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتیی کوردستان کۆنگرە


Sep 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە  - بڕیارە سبەینێ چوارشەممە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداری 600 ئەندام دەستپێبکات.
 
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی بە دروشمی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا لە کاتژمێر 9:00 ی سەرلەبەیانی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
 
لەچوار چێوەی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکان بەڕێوەچوو، سەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکان 260 کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد.
 
بڕیارە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی ماوەی سێ رۆژ بخایەنێت.
کامەران کەریم