ئەمڕۆ دووەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتیی بەڕیوەدەچێت

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی کۆنگرە بافڵ تاڵەبانی


Sep 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای دیاریكردنی سەرۆكی حزبەكە، ئەمڕۆ دووەم رۆژی كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕیوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووەم رۆژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت .

 لەوبارەیەوە پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی كۆنگرەكە رایگەیاند" لێپرسراوی شەش لیژنە بۆ تەواوكردنی كاروبارەكانی ئەم دوو رۆژەی كۆنگرە دیاریكراون.

وتیشی:"ئەمڕۆ دەبێت هەر شەش لیژنەكە كارەكانیان تەواو بكەن و بەشێوەیەكی گشتی كارەكانیشیان دێتەوە بەردەمی ئەندامانی كۆنگرە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت و پاشان دەنگ لەسەر كارەكانیان دەدرێت.

کامەران کەریم