یارییەکانی ئاسیایی/ سوودی سەیر و سەمەر بۆ چینییەکان بە هۆی ئامادەبوونی هاندەرانەوە
(0) /
زایەڵە ـــ پلە و پایەدارەکانی بەڕێوەبەری یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ ڕایانگەیاند کە پێشوازی هاندەران و بینەرانی پێشبڕکێیەکان زۆر بێوێنە بووە.
لێژنەی بەڕێوەبەری یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ ڕایگەیاند تا ئێستاکە زیاتر لە 68.5 ملیۆن دۆلار پسوولە فڕۆشراوە و وادەڵێن کە تا وەک ئێستا وەها فڕۆشێکیان ئەزموون نەکردووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی لێژنەی بەڕێوەبەری یارییەکان، ڕۆژی ڕابردوو 200 هەزار بینەر و هاندەر بۆ بینینی پێشبڕکێیەکان ئامادە بوون و پێشبینی دەکرێت ئەو ڕەقەمە زیاتر هەڵکشێت.
نوزدەیەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی بە میوانداری هانگژۆ و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 12 هەزار وەرزشوان لە 40 لەقی وەرزشی جیاوازدا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: