مووچەی  مێسی و ڕۆناڵدۆ لە دەرەوەی ئەورووپا بۆ هەر یەک خولەک چەندە؟

(0) / / ورزش / زایەڵە ئەورووپا مێسی ڕۆناڵدۆ


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ  مووچەی دوو ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ لە دەرەوەی ئەورووپا بووە بە مژادی سەرەکی هەموو میدیاکان.

هەموو کاتێ لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە لاکێشی کەسکدا پێکەوە هەڵئەسەنگێنن و ئەمجارە مووچەی هەر یەکخولەکی هەر دوو یاریزانەکە لە دەرەوەی ئەورووپا پێکەوە هەڵسەنگاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیای ئسپۆرت، لیۆنێل مێسی لە ئینترمەیامەی ئەمریکا بۆ هەر یەک خولەک نزیکەی 91 پۆند وەردەگرێت.

بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتێگالی و یاریزانی تیپی نەسری سعوودیە بۆ هەر یەک خولەک، مووچەی 333 پۆندی وەردەگرێت واتە سێ و نێو بەرانبەر زیاتر لە مووچەی مێسی وەردەگرێت.

ڕۆناڵدۆ زستانی پێشوو بە مووچەی سەیر و سەمەری ساڵیانە 200 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ نەسر ڕێککەوت.

مێسی بەڵام مووچەی سەیر و سەمەری ئەلهیلالی قەبوول نەکرد و لەگەڵ تیپی ئینترمەیامەی ئەمریکا ڕێککەوت.

کەژاڵ حەمیدی