بەشە خۆراکی مانگی 8 دابەش دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەشەخۆراک


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرى گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، هەشتەم بەشە خۆراکی مانگانەى هاوڵاتییان دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بەزایەڵەی  ڕاگەیاند: رۆسەى دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان بەردەوامە و تا ئێستا حەوت بەشە خۆراک دابەش کراوە، ئێستا خەریکین هەشتەم بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش بکەین.

ئەوەشی خستەڕوو: ماددە خۆراکییەکان بریتین لە شەکر، برنج، زەیت، دۆشاوى تەماتە،پاقلەمەنییەکان وەکو نیسک و لەتکەنۆک؛ دابەشکردنی حەوتەمین بەشە ئاردیش دەستیپێکردووە.

ئاشکراشیکرد: خۆراکی زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەن و پرۆسەى دابەشکردنیان بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم