دابەزینی بەرچاوی نرخى نەوت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نرخی نەوت کوردستان ئابوور


Oct 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا سەرلەنوێ ڕووی لە دابەزین کرد. 
 
لە ئێستادا (ئەمڕۆ سێشەممە ) نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٩ دۆلار و ٦١ سەنت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٧١ سەنت بوو. 
 
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە ٨٨ دۆلار و ٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٨٢ سەنت بوو. 
 
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.