سۆران عومەر:حكومەتی هەرێم ئامادە نیە لیستی تەواوی فەرمانبەران بنێرن بۆ بەغدا

(0) / / کردستان / زایەڵە سۆران عومەر بەغدا هەرێم لیستی موچەخۆران


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: گرفتی گەورەی بەردەم ڕاستەوخۆ خەرجنەکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە، حکومەتی هەرێمە، چونكه‌ ئاماده‌ نین لیستی ته‌واو و ورده‌كاری پێویستی لیستی فه‌رمانبه‌ران بنێرن بۆ به‌غدا.

ئاماژەی بەوەشكرد:  حکومەتی هەرێم پێیوایە، ئەگەر فەرمانبەرەکانی لە بەغداوە موچە وەربگرن، ئیتر هیچ گرنگیی و مانایەک بۆ بوونی ئەو نامێنێتەوە.

وتیشی:لە وەزارەتی دارایی بەغدام پرسی بۆچی بە کارتی بانکیی هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش خەرج ناکەن، وەڵامەکەیان ئەوەبوو کە "حکومەتی هەرێم ڕازی نیە زانیاریی دروستی فەرمانبەرەکانیمان بداتێ.

کامەران کەریم