ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە هەرێمی کوردستان مەعاش


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و ئەمرۆ چوارشەممە مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و سامانە سروشتیەكان و گواستنەوەو گەیاندن و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە سبەی پێنجشەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت .

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دابەشدەکات، تا ئێستا دیار نیە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلوول وەردەگرن.

کامەران کەریم