ئەستێرەی ڕێئال، بەنرخترین گەنجی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەورووپا


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جود بلینگام وەکوو بەنرخترین گەنجی پێشبڕکێیەکانی ئەو.م وەرزەی لیگی قارەمانانی ئەورووپا نێوی لەسەر دانراوە.

لە حاڵێکدا کە تەنیا چەن کاتژمێری ماوەتە دەسپێکی حەوتەی دووهەمی لیگی قارەمانانی ئەورووپا، میدیای ئسکۆرس بە پشت بەستن بە بەڵگەی ماڵپەڕی ترانسفۆرمارکێت، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە تایبەت بە نرخی یاریزانانی تەمەن خوار 21 ساڵ.

جود بلینگام وەکوو باشترین و بەنرخترین یاریزانی لیگی ئێستاکەی ئەورووپا نێوی لێ دەبرێت و بە 120 ملیۆن یۆرۆ مووچەوە وەکوو بەنرخترین گەنجی یاریزانی ئەورووپا دێتە ئەژمار

جەماڵ موسیلا، ئەستێرەی ئەڵمانی تیپی بایرمونیخ بە 110 ملیۆن یۆرۆ مووچە لە ڕەدەی دووهەم و پێدری بە 100 ملیۆن یۆرۆ و گاڤی بە 90 ملیۆن یۆرۆ بە ڕیزەوە لە ڕەدەی سێهەم و چوارم جێگیر بوون.

کەژاڵ حمیدی