ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه‌ی بەناوی كه‌مال مه‌زهه‌ر دەکرێتەوە
(0) /
بڕیارە له زانكۆی سلێمانی ناوه‌ندێکی توێژینه‌وه‌ی بەناوی كه‌مال مه‌زهه‌ر بکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له زانكۆی سلێمانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ر بۆ دیراساتی مێژوویی و ڕۆژهه‌ڵاتناسی داده‌مه‌زرێت.
ئارام محه‌مه‌د قادر دوای ئاراسته‌كردنی پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ كۆچی دوایی نووسه‌ر و مێژوونووسی گه‌وره‌ی كورد وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و ماته‌مینی خۆی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، رایگه‌یاندووه كه ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی پرۆفیسۆر د. كه‌مال مه‌زهه‌ر بۆ دیراساتی مێژووییی و ڕۆژهه‌ڵاتناسی له زانكۆی سلێمانی داده‌مه‌زرێت.
هیواشی خواستووه كه ئه‌و ناوه‌نده زانستییه ببێته وێستگه‌یه‌ك بۆ درێژه‌پێدانی ڕێباز زانستییه‌كه‌ی و له‌م ڕێگه‌یه‌وه توێژه‌ران و سكۆڵه‌ره‌كانی بواری مێژووی كورد و ڕۆژهه‌ڵاتناسی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی بتوانن درێژه بده‌ن به كاروانی زانستیی مامۆستای كۆچكردوو.
تێبينيێك بنێرە: