تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی فەلەستین لە گفتوگۆی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی ئێران و بۆرێڵ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر

(0) / / ایران / زایەڵە قەتەر ئێران فەڵەستین ئەورووپا


Oct 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو گفتوگۆی جیاواز لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی قەتەر، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی فەلەستینی تاووتوێ کرد و جەختی کردە سەر هەوڵەکان بۆ پشتگیری لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین.
بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ جۆزێف بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین گفتوگۆی کرد
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵسوکەوتی ڕادیکاڵی و دژە مرۆڤی نێتانیاهوو و ڕژێمی زایونیستی لە مانگەکانی دواییدا دژی گەلی فەلەستین، کاردانەوەی مقاوەمە و بەرخۆدانی بە بەشێک لە وەڵام بەم تاوانانە وەسف کرد.
بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە ڕەخنەگرتن لە ڕۆژئاوا سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی ئێسرائیل دژی فەلەستینییەکان، وتی: ئەگەر ئەورووپا و ڕۆژئاوا بە دوور لە ستانداردی دووفاقی، تاوانەکانی نێتانیاهوویان بوەستاندبای ئێستا فەلەستین ئەم دۆخەی بە خۆوە نەدەبینی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کردە سەر هەوڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پشتگیری لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین.
لە بەرامبەردا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی نێتانیاهوو بووە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە ئێستادا دەبێ تەرکیز بخرێتە سەر هاتنەدی ئاشتی.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شیخ محەممەد بێن عەبدوڕەحمان سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین گفتوگۆ ڕاگۆڕینەوەی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران پشتگیری و بەرگری لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین بە ئەرکی هەموو وڵاتانی ئیسلامی زانی.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی قەتەر وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند قەتەر بەردەوام پشتیوانی گەلی فەلەستین بووە.
محەممەد بێن عەبدوڕەحمان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی دەبێ فشار بخەنە سەر ڕژێمی زایونی بۆ ئەوەی بە دەسبەجێ هێرشەکانی ڕابگرێت.