کامە یانە کڕیاری ئاسیایی مێسییە؟
(0) /
زایەڵە ـــ میدیاکانی عەرەبستان پەردەیان لاداوە لەسەر کڕیاری ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەو وڵاتەدا.
ڕۆژی ڕابردوو چەندین هەواڵ لەمەڕ ویست و خواستی سندووقی سەرمایەی عەرەبستان بۆ گواستنەوەی مێسی بە شێوازی قەرزی و کاتی داوە (کاتی پشوودانی لیگی ئەمریکا)
هەر لەمبارەوە ماڵپەڕی سپۆرتی عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە یانەی ئەلهلالی ڕیاز بە شێوازی فەرمی بۆ گواستنەوەی مێسی بە شێوازی کاتی و بۆ ماوەی 6 مانگ، هەموو جێبەجێکارییەکانی ئەنجام داوە.
ئەلهیلال هاوینی ڕابردوو بۆ گواستنەوەی مێسی پێشنیاری 500 ملیۆن یۆرۆیی پێودابوو بەڵام پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، وڵاتی ئەمریکای لە جیاتی عەرەبستان هەڵبژارد.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: