وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ٨ ی ئامادە کردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە دارایی هەرێمی کوردستان


Oct 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ ی ٢٠٢٣ ی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ٨ ی ٢٠٢٣ ئامادەکردووە.
 
میدیاكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردۆتەوە:  وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی مووچەی بۆمانگی هەشت ئامادەكردووە و ئاراستەی گەنجینەكانیش كراوە و وردبینی كراوە.
 
ئاماژە بەوەشكراوە : كە هەمان لیستی مووچەی مانگی تەمموز ڕەوانەكراوە، هاوكات لە ئێستادا خەزێنەی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم زیاد لە ٥٠٠ ملیار دیناری تێدایە و لە ١٨مانگیش بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری دیكە دەگاتە هەرێم و مووچەش پێویستی بە ٩٤٠ ملیار دینارە.
 
لێدوانی بەرپرسانی دارایی هەرێم ئەوە دەخەنە ڕوو کە لە ١٨ ی مانگەوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی، بڕە پارەی بڕیاردراو بۆ هەرێم وەک قەرز رەوانەی هەرێم دەکرێت کە ئەم مانگەش ٧٠٠ ملیار دینارە.
 
کامەران کەریم