لە فڕۆکەخانەی سلێمانی 37 کەس دەستگیر کران

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پۆلیس تاوانبار


Oct 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئاشکرای دەکات، 37 هاووڵاتی عیراقی و کەسانی بیانیان دەستگیرکردووە کە ویستویانە بە بەڵگەنامەی ساختەوە گەشت بکەن.
 
بەڕێوبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، ئەفسەران و کارمەندانی بنکەی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە 2023/1/1  تا 2023/10/10، توانیویانە رێگری لە گەشتی 37 هاووڵاتی عیراقی و کەسانی بیانی بکەن کە ویستویانە بە بەڵگەنامەی ساختەوە گەشت بکەن، یان بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
 
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە کە دوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامەکانیان رادەستی دادگا کراون و رێکاری پێویستیان لە بەرامبەردا گیراوەتەبەر.
کامەران کەریم