لە مانگێکدا 290 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ئەنجامدراو

(0) / / کردستان / زایەڵە نەخۆشخانە فێرکاری س سلێمانی


Oct 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مانگی ڕابردوو( 290) نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ئەنجامدراو کە( 9 )نەشتەرگەریان تایبەت بووە بەچاندی گورچیلە .
سامان شێخ لەتیف لێپسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/9/30) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەشاری سلێمانی 2.889 نەخۆش سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
وتیشی: مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 290 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە ، 9 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 76 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 34 نەشتەرگەری گەورە و 129 نەشتەرگەری مام ناوەند و  42 نەشتەرگەری بچووك بووە.
ئەوەشی خستەڕوو:هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 67 پشكنینی سیتی سكان و 112 پشكنینی تیشك و 66 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە، هەروەها 89 چارەسەری سروشتی و 7.368 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.
کامەران کەریم