گەنجێك لەناو دەریاچەی دوكاندا خنكا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئارام عەلی دەریاچەی دوكان سلێمانی


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ لە كاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان خنكا.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی  رایگەیاند، كاتژمێر11:40 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ كە نیشتەجێی كەركوك بووە و بۆ گەشت و سەیران رووی لە ناوچەكە كردووە و لەكاتی مەلەكردنیدا لە دەریای دوكان خنكاوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد:  لە ئێستادا تەرمەكەی دەرهێندراوە و رەوانەی پزیشكی سلێمانی كراوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی توێكاری.

کامەران کەریم