نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان عێراق


Oct 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دوای دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بڕی دووەمی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت.
 
ماڵپه‌ری كوردستان 24، بڵاویكرده‌وه‌، پێش ناردنی بڕی یەکەمی 700 ملیار دینارەکە، هەموو رێکارەکان بۆ ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سێ مانگ ئەنجامدراوە و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر بنەمانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەزامەندی نیشانداوە کە بانکی ناوەندیی عێراق لە رێگەی بانکەکانەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.
 
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو پارەیە بۆ ماوەی سێ مانگی گرێبەستی ئەنجامداوە کە بەشێوەی قەرز دەبێت بەبێ زیادبوونی سوودی بانکی تا یەکلاییکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، بۆ پێویست بە دووبارەکردنەوەی هەموو ئەو رێکارانە ناکات و راستەوخۆ دوای دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بە قۆناغ‌ لەلایەن بانکەکانی رافیدەین، رەشید و بازرگانی عێراقەوە هاوشێوەی مانگی پێشوو، 700 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم.
 
بەپێی زانیارییەکان، لە دوای 17ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکرێت و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا، قۆناغی یەکەمی بڕی دووەمی 700 ملیار دینارەکە بگاتە هەرێم و دوای ئەوەش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دیاریدەکات و وەزارەتی داراییش لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان بڵاودەکاتەوە.
 
پێشتر هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاندبوو، كه‌ بری دووەمی 700 ملیارەکە لە 20 بۆ 25ـی ئەم مانگە لەلایەن بەغداوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و لەگەڵ گەیشتنی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەستپێدەکات.