بەرهەم موستەفا بۆ زایەڵە: لەگەڵ سوکایەتی و تەشهیردانیم

(0) / / کردستان / زایەڵە بەرهەم موستەفا سوکایەتی تەشهیر


Oct 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرهەم موستەفا ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لە ڕاگەیاندراوێکدا  بەڕێزان  لە وەزارەتی  پەروەردە  ئەڵێت ، ئەوانە  ئەدەینە دادگا  کە سوکایەتی و تەشهیڕ بەبەڕێوەبەر و مامۆستایان ئەکەن .بڕوام وایە، کەسانێک هەڵگری پیشەی  مامۆستابن ، کاری لەوشێوە ناکەن ، ئەگەر کاری لەوشێوە کرابێ  جێگەی داخە.هەرگیز  لە گەڵ سوکایەتی و تەشهیر نیم ، چونکە بڕوای تەواوم بەئازادی ڕادەربڕین هەیە و هەرکەس ئازادە چۆن  بیر دەکاتەوە، بەمەرجێ سنوری بەرامبەرنەبەزێنێت  ،بەڵام  وەزارەتی  پەروەردە، ئەگەر  ئەمە لەپێناو  ڕێگری له تەشهیر  و سوکایەتی دەکات .

وتیشی: ئەی  بۆچی  ئەوکەسەی  شەقی  لەمامۆستا  بەتەمەنەکەی  هەولێر  هەڵدا  ، نەیاندایە  دادگا  تا سزای خۆی وەربگرێت، هیوادارم  وەزارەتی  پەروەردە  پیشەییانە  کاربکات  و پارێزەی هەمووان بێت،بێ جیاوازی و بێ  مەبەست .بەڵێ  بۆ  ڕێزگرتن  ،نەخێر  بۆ  تەشهیر وسوکایەتی ،منیش  دژی جوێن و سوکایەتیم  بەکەسانێک بکرێ ، کە وەک من و تۆ بیرنەکاتەوە.

کامەران کەریم