پەیامێک لەحکومەتی هەرێمەوە بۆ مووچەخۆران
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێم
مووچەخوران
زایەڵە - فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت:فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕیارده‌ر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واون له خه‌رجكردنی مووچه‌كه‌یان و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه‌یان.
لەچه‌ند په‌یج و ده‌زگایه‌كی میدیایی، لێدوانێكی چه‌واشه‌كارییانه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ئامانج لێی لێدانه له پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: ئێمه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و لێدوانانه دوورن له راستییه‌وه و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بڕیارده‌ر و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌واون له خه‌رجكردنی مووچه‌كه‌یان و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه‌یان.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە حکومەت لە رێگەی هەژماری من نەک هەر مووچە بە فەرمانبەران نادات، بەڵکوو لە رێگەی ئەو هەژمارەوە قەرزی ئاو و کارەباشیان لێوەردەگرێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: