هەواڵی دۆپینگکردنی ئەستێرەی ڕەقیبی تیپی بەرابەر بە ئێران لە هانگژۆدا پشتڕاست کرایەوە
(0) /
زایەڵە ــــ ئەستێرەی تیپی نیشتمانی فیلیپین لە یارییەکانی ئاسیای هانگژۆدا و بەرانبەر بە ئێران دۆپینگی ئەنجام داوە.
تاقیکاری دۆپینگی جاستین براونلی، ئەستێرەی ئەمریکایی و یاریزانی تیپی نیشتمانی فیلیپین لە یارییەکانی ئاسیایی 2023ی هانگژۆ و یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بەدەستهێنانی قارەمانی ئەو تیپە، بە ئەرێنی دەرچوو.
براونلی ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە قارەمانی تیپی فیلیپیندا و لە دیدار لەگەڵ ئێراندا و لە قۆناخی یەک چوارمی دوایندا 36 سەرپشکی بەدەست هێنابوو.
هەڵبەت ئەو دوپینگە هیچ کاریگەر نیە لەسەر ئاکامی یارییەکە و تەنیا بایکۆتی تاکە کەسی بە دوادا هەیە.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: