وه‌زیری دارایی هه‌رێم زانیاری لەسەر مووچە ئاشكراده‌كات

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە دارایی بەغدا


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ شاندێك ئێستا لە بەغدان، ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق پێکەوە ئامادەبوون، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند:  لە کۆبوونەوەکەدا تێگەیشتنێکی باش لەبارەی کێشەی مووچەخۆرانەوە هەبوو، و هەردوولا هاوراین بۆ چارەسەرێکی ڕیشەیی ئەم بابەتە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد:  شاندی عێراق و هەرێم هاوڕابوون کێشەی مووچە چارەسەربکرێت، بەجۆرێک مووچە لەسەرجەم کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە تاوەکو لەوە زیاتر خەڵکی هەرێم باجی ئەو کێشانە نەدەن.

وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارە قەرزەکە بۆ هەرێم باسی له‌وه‌ش كرد، هیچ رێگرییەک نییە بۆ ناردنی 700 ملیارەکە بۆ هەرێم، و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە ناردنی دەکرێت.

هه‌روه‌ها ناوبراو بۆ مووچەی ئەو سێ مانگەی تر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: لەسەر خەتین و وردە وردە سەرەی ئەوانیش دێت گفتوگۆیان لەبارەوە بکەین.

له‌ عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ کراوە و لەهەرێمی کوردستان مووچەخۆران تا ئێستا مووچەی مانگی ٨ یان وەرنەگرتووه‌.

کامەران کەریم