ئەو ئامادەکاریەی بۆ دانانی بەردی بناغەی پردی توەقووت کرابوو هەڵوەشێنرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە توەقووت کاوەی عەلی


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند؛ ئەو ئامادەکاریەی بۆ دانانی بەردی بناغەی پردی توەقووت کرابوو هەڵوەشێنرایەوە.

کاوەی عەلی جێگری پارێزگاری  هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: مۆتەکەی پڕۆژەکان بەردی بناغە - پچرانی پەتی تەواوبوون.کە هەردووکیان  ناپێویست و  خەرجی زیادە یە و هیچی تر.بەنموونە پرد و رێگای تووەقوت و تابلۆی ئۆتۆمبێل هەڵەبجە.ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی دانانی بەردی بناغە بۆ ڕێگاو پردی تووەقوت  پڕۆژەکە دەستپێناکات و نزیکەی مانگێکە شوێن ئامادە کراوە بۆ دانانی بەردی بناغە و بە تێچوویەکی زۆر بەڵام ئەمڕۆ دەستیان کرد بە هەڵوەشانەوەی شوێنەکە.

وتیشی:  ماوەی زیاد لە هەشت مانگە تابلۆی ئۆتۆمبێل ژمارە هەڵەبجە ئامادەیە بدرێتە هاوڵاتیان بەلام بەهۆی پچرانی پەتی کردنەوەی پڕۆژەکە و چاوەڕوانی  ئەو کارەش ڕاگیراوە .

کامەران کەریم