كارەبای نیشتمانی لە دوو ناوچه‌ دەپچڕێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی كارەبای گەرمیان ڕایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری قەزای کفری و ناحیەی سەرقەڵا دەکەینەوە، دووشەممە و سێشەممە کارەبای نیشتمانیان نابێت.

نەبوونی كارەبای نیشتمانییەكە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

نەبوونی ئەم كاتانەی كارەبای نیشتمانی بۆ سەلامەتی تیمەکانی کارکردن دەگەڕێتەوە كە كاری چاكسازی لە هێڵی (132kv) دەكەن بۆ ئامادەكاری هاتنی وەرزی زستان.


کامەران کەریم