فێرستاپن: تکایە لەگەڵ شوماخر هەڵم مەسەنگێنن

(0) / / ورزش / زایەڵە شوماخر فێرستاپن وەرزش


Oct 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاڵەوانی سێ خولی پەیتا پەیتای فڕمووڵی یەک لەو باوڕەدایە کە ناکرێت لەگەڵ گەورەکانی خولانی پێشوو لەوانە، میشائیل شوماخر هەڵیسەنگێنن.

ماکس فێرستاپن شۆفێری ڕێدبوولی ئوتریش لەبارەی هەڵسەنگاندنی خۆی لەگەڵ شۆفێرانی پێشووی ڕای خۆی دەربڕیوە. "فێرستاپن"ی هولەندی لەو وەرزەی فڕمووڵی یەکدا و پاش دوو قارەمانی دیکە، دیسان پلەی قارەمانی بەدەست هێنا.

ماکس دەڵێت: هەر بەرەیەک جیاوازی خۆی هەیە کەوابوو هەلسەنگاندنی پاڵەوانانی جیهان و تەنانەت پاڵەوانانی ناجیهانی هەمیشە بۆ من کارێکی دژوارە، هەموو شۆفێرەکان بە شێوازی خۆیان کاردەکەن و کاریشیان لای من جوان و پەسن کراوە.
ناوبراو وتیشی: جوانی ئەم وەرزشە لەوەدایە کە هیچ کەس قەت ناتوانێت دووپاتی کەسێکی دیکە بێت واتا هەر کەسێک، کار و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە کەوابوو بەڕای من هەڵسەنگاندنی دوو قارەمان پێکەوە کارێکی هەڵە و نادادوەرانەیە.

کەژاڵ حەمیدی