محەممەد مەحموودیان: كۆمپانیا ئێرانییه‌كان ده‌توانن كاری گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
/
اقتصادی
/
زایەڵە
هەرێم
کوردستان
سلێمانی
زایەڵە - شازده‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به سپۆنسه‌ری كوردستان24 له سلێمانی كرایه‌وه و كاره‌كانی ده‌ستپێكرد، كونسوڵی ئێران له سلێمانی كه به‌شداری پێشانگاكه‌ی كردووه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆمپانیا ئێرانییه‌كان ده‌توانن كاری گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ده‌شڵێت مه‌به‌ستیانه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێبده‌ن.
حه‌ممه‌د مه‌حموودیان، كونسوڵی ئێران له سلێمانی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 15 كۆمپانیای ئێرانی به‌شداری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن و به‌رهه‌مهێنانی زۆرباشیان كردووه. هیوایشی خوارد په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا زیاتر په‌ره‌بستێنێت.
كونسوڵی ئێران له سلێمانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌نارده‌ی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و هه‌وڵه‌كانی ئێرانیش له‌و بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و بواره له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رز بكاته‌وه. به پێویستیشی زانی هه‌ردوولا گرنگی زیاتر به‌و بواره بده‌ن به‌و پێیه‌ی سوودی بۆ ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
محه‌ممه‌د مه‌حموودیان باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ ئاڵوگۆڕی زیاره‌تكاران، كاری باشیان كردووه و هه‌وڵه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه كه هێشتا ئاسانكاری زیاتر بۆ گه‌شتیاران و زیاره‌تكارانی ئێرانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن.
كونسوڵی ئێران له سلێمانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه شێوه نووسراوێك به بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌دن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسراوه‌وه بتوانن 15 جار سه‌ردانی ئێران بكه‌ن. روونیشیكرده‌وه، مه‌به‌ستیان ژوورێكی تایبه‌ت (ڤی ئای پی) له مه‌رزی باشماخ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانه‌كان له‌وێ پشوو بده‌ن و به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
مه‌حموودیان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییانه‌ی به‌شداری پێشانگه‌یان كردووه، كۆمپانیای گه‌وره‌ن و ده‌توانن كاری زۆر گه‌وره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌م، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه له ئێرانیش ناسراون و كاری دیار و گه‌وره ده‌كه‌ن و خاوه‌نی كواڵێتی به‌رزن، به‌مه‌ش ده‌توانن سوود به هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نن.
تێبينيێك بنێرە: