خەڵاتی 50 ملیۆن دۆلاری چاوەڕوانی ئێران و ڕەقیبەکانی دەکات لە ئاسیادا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش


Oct 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا خەڵاتی پێشبڕکێیە نوێیەکانی ئاسیای ڕاگەیاند.

کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا دوێنێ لەگەڵ ئەندامانی کۆ بوونەوە و لەو دانیشتنەدا مووچەی دابینکراوی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ بۆ ساڵی نۆێ ڕاگەیندرا.

بە پێی ڕاگەیاندنی AFC مووچەی نۆی بۆ تۆپی پێ ئاسیا 435 ملیۆن دۆلار بۆ پێشبڕکێیە جیاوازەکان دابین کراوە،خەڵاتی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023ی قەتەر کە وەک گرنگترین تورنۆمێنتی تۆپی پێ ئاسیا دێتە ئەژمار، 44.9 ملیۆن دۆلار ڕاگەیندرا.

بۆ لیگی قارەمانانی ئاسیا،(ئاستی یەکەم) 33 ملیۆن دۆلار خەڵات دابین کراوە، پاڵەوانی ئەو تورنۆمێنتە 12 ملیۆن دۆلار پارە وەردەگرێت.

بۆ لیگی قارەمانانی ئاسیا(ئاستی دووهەم) 16.9 ملیۆن دۆلار خەڵاتی و بۆ ئاستی سێهەمیش 7.6 ملیۆن دۆلار خەڵات دابین کراوە.

کەژاڵ حەمیدی