ئاشکرابوونی ناوی ئەو کەسەی هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی پێشکەش بە مێسی ئەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی وەرزش تۆپی پێ


Oct 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شوناسی ئەو کەسەی کەوا هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی پێشکەش بە لیونیل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی دەکات دەرکەوتووە.

ڕێوڕەسمی باشترینەکانی تۆپی پێ جیهان لە لایەن کۆڤاری فرانسی تۆپی پێ لە ماوەی دوو حەوتەی دیکەدا دەستپێدەکات.

لیونێل مێسی و ئێرلینگ هالند دوو ناودێری سەرەکین بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان.

زۆربەی لە کارناسەکان دەڵێن چۆنکە مێسی بوو بە پاڵەوانی جامی جیهانی 2022، ئەوا بێگومان بەختی بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی ئەمجارەشی هەیە.

هەر لەم بارەوە گۆڤاری (ئێکیپ)ی فەڕنسە هەواڵی داوە کە"ئسکالۆنی" ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی ئەرجەنتین تۆپی ئاڵتوونی 2023، پێشکەش بە مێسی دەکات.

مێسی پێشتریش 7 تۆپی ئاڵتوونی بردووەتەوە و ئەگەر ئەمجارەش ئەو خەڵاتە بباتەوە دەبێتە هەشتمین تۆپی ئاڵتوونی ئەو یاریزانە.

کەژاڵ حەمیدی