دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر داده‌خات
(0) /
زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌مونخانه‌ی هاوسه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی مه‌جیدبه‌گ داده‌خات.
له‌راپۆرتی لیژنه‌ی نانه‌واخانه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دوای چه‌ند جارێك ئاگاداركردنه‌وه، لیژنه‌كه فڕنی سه‌مونخانه‌ی هاوسه‌ر_ی داخست.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه، به‌شێكی دیكه له‌سه‌رپێچییه‌كانی فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر، خۆی له نه‌شیاوی ژوری هه‌ڵمه‌كه‌ی، ژه‌نگ هه‌ڵهێنانی سینییه‌كانی، كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی گونكی سه‌مونه‌كان، ده‌بینێته‌وه.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سه‌مونی هاوسه‌ر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: