هاندەرانی گالاتاسرای پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاندووە

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ دەڵەستین


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هاندەرانی گالاتاسرای پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین بەرانبەر بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕاگەیاندووە.

لە چوارچێوەی حەوتەی نوهەمی سۆپەر لیگی تورکیا، گالاتاسرای لەگەڵ بشیکتاش کێبەرکێ داوە و بە ئاکامی 2بەر 1، سەرکەفتنی بەدەست هێناوە.

لەو یارییەدا هاندەرانی گالاتاسرای پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە خەڵکی چەویاوەی فەلەستین ڕاگەیاند.

هاندەران بە هەڵکردنی بەنێری جۆراوجۆر کە ئەم ڕەستانەی لەسەر نووسرابوو، 
"هەموو دونیا دیل و ئەسیرە تا ئەو کاتەی کە قودس ئازاد نەبێ"
"مرۆڤایەتی ویژدانی خۆی لە قودسدا لەدەست داوە"، دژی ڕژێمی داگیرکەر وەستانەوە و پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین ڕاگەیاند.

پێشتریش یانەی گالاتاسرای بە بڵاوگردنەوەی گوتارێکی فەرمی پاڵپشتی خۆی لە خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاندبوو.

کژاڵ حەمیدی